ژیریی دەستکرد وێنەی دەموچاوت دەدزێت
ژیریی دەستکرد و داهاتووی وێنەکانمان لە سۆشیاڵ میدیا
کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا لەم سەردەمەدا وێنە و یادەوەرییە دیجیتاڵییەکانی مرۆڤ وەک کەرەستەیەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانییەکی گەورە لەسەر پاراستنی نهێنییەکانی ژیانی تایبەتی بەکارهێنەران.
ماڵپەڕی عەرەبیە بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای مێتا لە ڕێگەی سیستمی میووز ئیمەیجەوە دەستی کردووە بە شیکردنەوەی وێنەی ئەژمارە گشتییەکانی ئینستاگرام بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی قووڵ بۆ توخمەکانی وێنە پەیدا بکات و وێنەی نوێیان لێ بەرهەم بهێنێت، بە بێ ئەوەی ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی بەکارهێنەران وەربگرێت.
پسپۆڕانی ئاسایشی سایبەری ئاماژە بەوە دەدەن کە مەترسییەکە تەنیا لە کۆپیکردنی وێنەکاندا نییە، بەڵکو لە توانای سیستمەکەدایە بۆ شیکردنەوەی ملامح و وردەکارییەکانی دەموچاو، کە ڕەنگە لە داهاتوودا بۆ مەبەستی خراپ و دروستکردنی وێنەی ساختە یان دیپ فەیک بەکاربێن.
بهپێی ماڵپەڕهكه، ئەژمارە تایبەتەکان و ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە ناگیرێنەوە، بەڵام مێتا دەتوانێت زانیارییەکانی تریان وەک کۆمێنت و دەنگ بۆ پەرەپێدانی سیستمەکەی بەکاربهێنێت.
پسپۆڕان بۆ پاراستنی ئەژمارەکان ئامۆژگاری ئهوه دەکەن کە باشترین ڕێگە گۆڕینی ئەژمارەکەیە بۆ تایبەت (Private). هەروەها ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەژمارەکەیان بە گشتی بمێنێتەوە، دەبێت لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئینستاگرام و بەشی بەشداریکردن و دووبارە بەکارهێنان، بژاردەی ڕێگەدان بە بەکارهێنانی ناوەڕۆک بۆ ژیریی دەستکرد ناچالاک بکەن.
کۆمپانیای مێتا یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری سۆشیاڵ میدیا و خاوەنی پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپە، کە لەم دواییانەدا کێبڕکێیەکی توند لە کەرتی ژیریی دەستکرددا دەکات.