پایتەخت

شەقامی 120 مەتری نۆژەن دەکرێتەوە

شەقامی 120 مەتری نۆژەن دەکرێتەوە
کورتە

نۆژەنکردنەوەی شەقامی 120 مه‌تری هه‌ولێر دەستپێدەکات؛ پلانی هاتووچۆ لێره‌ بخوێنه‌ره‌وه‌.

هاتووچۆی هه‌ولێر، شۆفێران له‌ داخستنی به‌شێكی شه‌قامی 120 مه‌تری به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێرانی شارەکەی كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، سبەی بەیانی، بۆ ماوەی 3 کاتژمێر، بەشێکی گرنگی شەقامی 120 مەتری بە تەواوی دادەخرێت. داخستنەکە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەست پێ دەکات و تاوەکو کاتژمێر 10:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، ئەم بڕیارە ئاڕاسته‌ی ناوەوەی شەقامەکە دەگرێتەوە، بە دیاریکراوی لە یەکتربڕ و بەرزەپردی شەقامی زاگرۆز (شەقامی ڕەشکین) تاوەکو بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هۆکاری ئەم داخستنە کاتییە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکەیە.

هاتووچۆی هەولێر داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە دەیانەوێت بەرەو ئاراستەی فڕۆکەخانە بڕۆن، لە یەکتربڕی شەقامی زاگرۆزەوە ئاراستەیان بگۆڕن بەرەو ناو شار و شەقامی 100 مەتری بەکاربهێنن وەک جێگرەوە، تاوەکو ئەو کاتەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە کۆتایی دێت و شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

24 حوزەیران 2026 13:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026