سبەی پشووە
سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمییە.
بەهۆی یادکردنەوەی ڕۆژی عاشوراوە، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ساڵنامەی زایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 25ـی6ـی 2026، بە بۆنەی 10ـی مانگی موحەڕەم (ڕۆژی عاشورا) لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان پشووە، پێشتریش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەمان بڕیاری بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابوو.
ڕۆژی عاشورا کە یەکەم مانگی ساڵی کۆچییە، لای موسڵمانانی سوننە وەک ڕۆژی سوپاسگوزاری و ڕۆژووگرتن سەیر دەکرێت بەهۆی ڕزگاربوونی حەزرەتی موسا و گەلەکەی لە دەست فیرعەون.
لەگەڵ ئەمەشدا، لای پێکهاتەی شیعە ڕۆژی ماتەمینی و خەمبارییە، بەو پێیەی یادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن و خێزانەکەیەتی لە جەنگی کەربەلادا لە ساڵی 61ـی کۆچیدا.