سبەی بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا نابێت
بڕیاری کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا دەرکرا
بەڕێوبەرایەتی کارەبای بەردەرەش دانیشتووانی چەند ناوچەیەک ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی 5 کاتژمێر و نیو دەبڕدرێت.
بەڕێوبەرایەتی کارەبای بەردەرەش بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سنوورەکەدا دەست بە کارکردن دەکەن، ئەم کارانەش سێ فیدەری سەرەکی دەگرێتەوە کە بریتین لە فیدەری زەنگەنان، فیدەری ئیسماوە، و فیدەری خرابەیاسین.
کارەبای بەردەرەش ڕوونیکردەوە، بەهۆی کارکردنی تیمەکان لەم فیدەرانەدا، کارەبای نیشتمانی لە کاتژمێر 11:30ی بەیانی تاکو کاتژمێر 5ی ئێوارە نابێت.
لەکۆتایی دا کارەبای بەردەرەش داوا لە هاووڵاتییان ئەم سنوورانە دەکات، پێشوەختە ئامادەکاری پێویست بکەن.