ههواڵێكی خۆش بۆ جووتیارانی ئهم ناوچهیه
کاتی کاراکردنەوەی سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ جووتیارانی هەولێر دیاری کرا.
دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بەغداوە سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر وەستا، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر کاتی کاراکردنەوەی سیستمەکەی ئاشكرا كرد.
ئهمڕۆ میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، ماوهی چهند رۆژێكه لهلایهن بهغداوه، سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ جووتیارانی سنووری گوێڕ، دیبەگە و دەشتی کەندێناوە ڕاگیراوه، بڕیاره له ڕێکەوتی 29-6-2026 سیستەمهكه كارا بكرێتهوه.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر ڕۆژانە 65 جووتیار دەیانتوانی نۆرە بگرن، بەڵام دوای کاراکردنەوەی سیستمەکە، ئەو ڕێژەیە بۆ 75 تا 80 جووتیار بەرز دەکرێتەوە.
بەرپرسانی دانهوێله و بازرگانی داوا لە جووتیاران دەکەن تەنها لە ڕێگەی لینکی فەرمییەوە نۆرە بگرن و لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن، چونکە بەبێ تۆمارکردنی پێشوەختە گەنمەکانیان لێ وەرناگیرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 96345 تۆن و 860 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە. حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ 400000 تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەربگرێت.