پایتەخت

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ڕاگەیەندرا

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ڕاگەیەندرا
کورتە

دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش لە عێراق دەستپێدەکات و ئەم هەفتەیە پرۆسەی وردبینیکردن کۆتاییدێت

وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە کۆتایی دێنێت بە پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕاستەوخۆش دەست بە دابینکردنی تەمویلی پێویست دەکات بۆ دابەشکردنی مووچە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2026، لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەتەواوی کۆتایی پێ بێت و بڕیاریشە لە سبەی یەکشەممەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستپێبکات.

 

هەر لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق، وەزارەتی دارایی تەمویلی پێویست دەخاتە سەر هەژماری بانکییان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بکەن.

 

هەرچەندە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بڕیاری ناردنی نیوەی داهاتی فیدراڵی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ بەغدا بەردەوامە، بەڵام تائێستا وەزیری دارایی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کابینەی پێشوو لەسەر بڕی 120 ملیار دینار و ناردنی مووچەی بەشێوەی لێبڕێینی ئەو بڕە بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەنێرێت بەڵام بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و سیستەمی ئەسیکۆداوە، داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 70٪ کەمیکردووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، وابڕیارە سبەی دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری  نزیکەی 70 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکرێت کە پێکدێن لە مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، فەرمانبەرانی گرێبەست کە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی بە هەمیشەیی و گرێبەست لە دوای نیوەی دووەمی ساڵی 2024ـەوە دامەزراون و لە داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دابین دەکرێت.

20 حوزەیران 2026 21:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026