سبەی لەم کاتەدا كارهبا دهكووژێتهوه
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی چەند ناوچەیەک دەکاتەوە کە سبەی سێشەممە، ڕێکەوتی 16-6-2026، کارەبای نیشتمانییان بۆ ماوەیەکی کاتی دەبڕێت.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویكردهوه، بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازی و کارکردنە لە هێڵی 132kv ی نێوان بازیان و کوردسات، كارهبای بهشێك له دانیشتووانی سلێمانی دهبڕێت.
ههروهها ئاشكرای دهكات، كه بڕینی کارەباکە لە کاتژمێر 5 ی بەیانی دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بەردەوام دەبێت.
بهپێی بڵاوكراوهكه، ئەو شوێنانەی دەکەونە بەر ئەم بڕینە بریتین لەو گەڕەک و ناوچانەی کارەباکەیان لەسەر وێستگەکانی مۆبایلی کانی بەردینە، هەواری شار، قەڵاچوالان، شارباژێڕ و ماوەتە.
کارەبای سلێمانی جەختی کردووەتەوە کە دوای کۆتاییهاتنی کارە تەکنیکییەکان لە کاتژمێر 10 ی بەیانی، پێدانی کارەبا بەو ناوچانە ئاسایی دەبێتەوە.