پایتەخت

کەیسەکەی د. عەبدولەتیف گەورەتر دەبێت

کەیسەکەی د. عەبدولەتیف گەورەتر دەبێت
کورتە

هاووڵاتییانی سلێمانی دژی ڕێبەری سەلەفییەکان دەچنە سەر شەقام.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانێک دژی د. عەبدولەتیف ئەحمەد بەڕێوەبچێت.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراو، ناڕەزایەتییەکان دژی د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕێبەری ڕەوتی سەلەفی لە کوردستان پەرەی سەند و بڕیارە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لە بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجام بدرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی د. عەبدولەتیف ئەحمەد، مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی و وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت، لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی بیلال مەحموود، کە بە "یاخی" ناسراوە بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی زۆری دروست کرد.

 لە بەرامبەردا، ئاگادارییەک بۆ خەڵکی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەم خۆپیشاندانە لە پێناو پاراستنی کچ، منداڵ و بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگە ڕێکخراوە.

لەلایەکی دیکەوە، د. عەبدولەتیف ئەحمەد ئەو تۆمارە دەنگییە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: دەنگەکە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە، ناوبراو ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە بچێتە بەردەم دادوەر بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە، بەڵام مەرجی داناوە کە دەبێت باوکی ئەو کچانە لە دادگا ئامادە بن.

24 حوزەیران 2026 12:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026