پایتەخت

کچە شەهیدێکی یەکێتی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو

کچە شەهیدێکی یەکێتی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو
کورتە

هێما شەهید کارزان شەقڵاوەیی پۆستەکەی جێهێشت و پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە

کاندیدێکی دەرنەچووی دڵسۆزی یەکێتیی بەهۆی ستەم و غەدر لێی، بڕیاریدا دەستبەرداری پۆستەکەی لە نێو یەکێتیدا ببێت.

 

هێما شەهید کارزان شەقڵاوەیی، کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی و ئەندامێکی کارای حزبەکەی لە ڕێگەی پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەم بڕیارە ئارەزوویەکی شەخسی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمێکە کە تێیدا شایستەیی و توانا دەبنە قوربانیی بەرژەوەندیی تەسک، و مافەکانیش لەسەر بنەمای نزیکایەتی دابەش دەکرێن نەک لێهاتوویی.

 

هێما شەهید کارزان شەقڵاوەیی جەختی لەوە کردەوە، کۆبوونەوەی غەدر، نادادی، کەمتەرخەمی و شکاندنی بنەماکانی دادپەروەری وای کردووە ماندووبوون و قوربانیدان بێ نرخ بکرێن، هەر ئەمەش هۆکاری گەیشتنی بووە بەم قۆناغە.

 

 لە کۆتاییدا هێما شەهید کارزان شەقڵاوەیی ڕایگەیاند، وازهێنانی لە پۆستەکەی بە واتای وازهێنان لە بیروباوەڕی نایەت و دووپاتی کردەوە، مرۆڤ لە شوێنێک دوور دەخرێتەوە بەڵام لە ڕاستی دوور ناخرێتەوە، لە کۆتاییدا غەدرکاران لەبەردەم حوکمی یەزدان، مێژوو و ویژداندا سەرشۆڕ دەبن.

31 ئایار 2026 23:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026