پایتەخت

بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە پارە مەدەن

بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە پارە مەدەن
کورتە

قائیمقامیەتی سلێمانی: گۆڕینی بتڵی کۆنی غاز بە تازە بەخۆڕاییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتییان و بریکارەکانی غاز ئاگادار دەکاتەوە، پڕۆسەی گۆڕینی بتڵی کۆن بە تازە بە تەواوی بەخۆڕاییە و وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک نایاساییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پڕۆسەی گۆڕینی بتڵی کۆنی غاز بە بتڵی تازە بە تەواوی بەخۆڕاییە و پێویست ناکات هاووڵاتییان هیچ بڕە پارەیەک بدەن.

 قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک یان داواکردنی پارە لە لایەن بریکارەکانەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07716963939) بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لای لێژنە هاوبەشەکان و تاوەکو سزای یاسایی بەسەر سەرپێچیکاراندا بسەپێنرێت.

24 حوزەیران 2026 11:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026