پایتەخت

حكومه‌ت بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر مووچه‌ی خانەنشینی دا

حكومه‌ت بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر مووچه‌ی خانەنشینی دا
کورتە

نوێترین بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی کرێکارانی کوردستان و جێگیركردنی بڕی مووچه‌ی خانه‌نشینی.

ئەنجوومەنی وەزیران کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەتی بۆ 500,000 دینار زیاد کرد و داواكارییه‌كه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند كرد.

ئەمڕۆ کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی زیادکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەتی پەسەند کرد.

بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، چیتر هیچ کرێکارێکی خانەنشینکراوی کەرتی تایبەت مووچەکەی لە 500,000 دینار کەمتر نابێت.

ئەم هەنگاوەی حکومەت وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاکسازی لە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبینرێت، کە ئامانجی سەرەکیی باشترکردنی بژێوی کرێکاران و هاندانی زیاتری گەنجانە بۆ کارکردن لە کۆمپانیا و پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت.

پێشتر بەشێکی زۆر لە کرێکارانی خانەنشین بەدەست کەمیی مووچەکانیانەوە دەیانناڵاند، بەڵام ئەم بڕیارە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژیانی خانەنشینانی ئەو کەرتەدا دروست دەکات و مافەکانیان لەگەڵ کەرتی گشتی زیاتر لە یەکتر نزیک دەکاتەوە.

24 حوزەیران 2026 12:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026