بیڵ گهیتس دانی بە چەند پەیوەندییەکی نهێنیدا نا
بیڵ گهیتس دان به پهیوهندییه سۆزدارییهكانی لهكاتی ژیانی هاوسهرگیریدا دهنێت و وردهكاریی جیابوونهوهی له هاوسهرهكهی و پهیوهندییهكانی لهگهڵ جێفری ئێپستین ئاشكرا دهكات
له دەرئەنجامی بڵاوبوونەوەی 3 ملیۆن ئیمەیڵی نهێنی لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە، بیڵ گهیتسی ناچار کرد لەبەردەم کۆنگرێسدا دان بە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی لەگەڵ سێ ئافرەتدا بنێت، کە لە ڕێگەی جێفری ئێپستینی بازرگانی ناودارەوە ناسیونی.
ئهمڕۆ پێگهی ههواڵی كهناڵی 'الحدث' له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، بیڵ گهیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە کاتی ئامادەبوونی لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، دانی بەوەدا نا کە لە کاتی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ میلیندا گهیتس، سێ پەیوەندیی سۆزداریی لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیری هەبووە.
ئەم دانپێدانانە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی ناوبراو لەگەڵ جێفری ئێپستین خراونەتە ڕوو، کە یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەی بیل و میلیندا لە ساڵی 2021 دوای 27 ساڵ لە ژیانی هاوبەشی.
بەپێی دەقی دانیشتنەکە، گەیتس ناوی ئەو ئافرەتانەی ئاشکرا کردووە کە پەیوەندیی لەگەڵیان هەبووە، کە بریتین لە ئەلیس جاکۆبس، پزیشک و خاوەنکار لە بواری پزیشکی، کارینا نیگماتولینا، زانایەکی ئەتۆمیی ڕووسی و میلا ئەنتۆنۆڤا، کە یاریزانێکی پیشەگەری بریدجی ڕووسییە.
لە دانیشتنەکەدا باس لەوە کرا کە گەیتسی تەمەن 70 ساڵ، لە ڕێگەی ئێپستین و کەسە نزیکەکانیەوە بەشێک لەم ئافرەتانەی ناسیوە. دهڵێت: لە ساڵی 2013 هاوسەرەکەی لە هەندێک لەم پەیوەندییانە ئاگادار کردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بێزاربوونی میلیندا و كاردانهوهی خراپی ههبووه.
گهیتس لە بەشێکی قسەکانیدا داوای لێبووردنی کردووە و ڕایگەیاندووە کە خۆزگە هەرگیز جێفری ئێپستینی نەبینیبایە.
ئەم لهكاتێكدایه، کە وەزارەتی دادی ئەمریکا نزیکەی 3 ملیۆن نامەی ئەلیکترۆنیی پەیوەست بە دۆسیەی ئێپستینی له ماوهكانی ڕابردوودا بڵاو کردەوە.
بیڵ گهیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشی تەکنەلۆجیا، بەهۆی پەرەپێدانی سیستمی ویندۆزەوە بۆ چەندین ساڵ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بووه. لە ئێستادا گهیتس وەک وەبەرهێنەر و نووسەرێک، سەرنجی سەرەکی خۆی خستووەتە سەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی وزەی خاوێن.