بەهای دۆلار بەرزتر دەبێتەوە؟
بەهای دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە و دراوی نوێ چاپ ناکرێت.
چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و حکومەتی عێراقیش سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار یان چاپکردنی دراوی نوێ دەکەن.
ئەمڕۆ حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دەنگۆیانەی لەم دواییانەدا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار یان خستنەبازاڕی دراوی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی نەختینەیی، دوورن لە ڕاستییەوە.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە، حکومەت بە هیچ شێوەیەک پەنا بۆ هەنگاوی لەو شێوەیە نابات، چونکە ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە تەنها بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان قورستر دەکەن و زیان بە ئابووری و بژێوی خەڵک دەگەیەنن.
لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە 156.800 هەزار دیناری عێراقی.