دوای 47 ڕۆژ تەرمی د.فاروق ڕەفیق لە گۆڕەکەیدا دەرهێندرایەوە
هۆکاری دەرهێنانەوەی تەرمی د.فاروق ڕەفیق لە گۆڕەکەی دا ئاشکرا دەکرێت
دوای 47 ڕۆژ لە کۆچی دوایی د. فاروق ڕەفیق نوسەر و ڕەخنەگری دیاری کورد بەنهێنی لەگۆڕەکەی دەرهێندراوەتەوە و لە شوێنەکەی گواستراوەتەوە.
ڕائید ئاری لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕی نووسەر و ڕەخنەگری کۆچکردوو د. فاروق ڕەفیق، بە هیچ شێوەیەک بە نهێنی نەکراوە، بەڵکو ڕێکارەکان بە تەواوی یاسایی بوون و لەسەر داوای کچەکەی ناوبراو و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە جێبەجێ کراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردەوە، دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکەی لە گۆڕستانی سەیوان، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ گۆڕستانی نوێی قڕگە.
سەبارەت بە هۆکاری گواستنەوەکەی ڕائید ئاری لەتیف دەڵێت: پێدەچێت لەبەر ئەوە بێت کە گۆڕستانی قڕگە نوێیە و هاتووچۆی کەمتر لەسەرە، ئەمەش لەسەر ویست و ئارەزووی بنەماڵەکەی بووە بۆ دابینکردنی شوێنێکی گونجاوتر.
شایەنی باسە، د.فاروق ڕەفیق نووسەر و ڕەخنەگری ناسراوی کورد، لە ڕێکەوتی 28ـی 4ـی2026، کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی سەیوان نێژرا.