هەفتەی داهاتوو جەنگ کۆتایی دێت؟
گفتوگۆی واژۆکردنی ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دواخرا.
پاکستان ڕایگەیاند، کاتی گفتوگۆکانی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتای هێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران تا هەفتەیەی داهاتوو دواخرا.
ئەمرۆ چوارشەممە تاهیر ئەندرابای، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، گفتوگۆ تەکنیکییەکان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بۆ هەفتەی داهاتوو دواخران.
گوتەبێژەکە ڕوونی کردەوە کە بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ هەردوولایەن بۆ ڕێگری کردن لە دروستبوونی کێشەیەک، هەروەها گوتی: "هەفتەی داهاتوو پاکستان لەگەڵ قەتەر بۆ ناوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا لە سویسرا ئامادە دەبن".
لە 17ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دوورەوە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیان واژۆ کرد، لە 22ـی هەمان مانگ توانیان بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ بەردەوام بوونی گفتوگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.