پایتەخت

درەنگ تەلەفۆن بۆ کارمەندەکەمان کراوە

درەنگ تەلەفۆن بۆ کارمەندەکەمان کراوە
کورتە

سەنتەری تیشک: کێشەکە لە درەنگ تەلەفۆنکردنی فریاکەوتن بووە نەک کارمەندەکەمان

سەنتەری تیشک بە تووندی وەڵامی تەندروستی ڕاپەڕین دەداتەوە و دەڵێت: سزا بەخشینەوەی کارمەندەکەیان ناڕەوایە و بە بەڵگەوە دواکەوتنەکە بەهۆی درەنگ تەلەفۆنکردنی فریاکەوتنەوە بووە.

 

ئیدارەی سەنتەری تیشک سەبارەت بە سزادانی کارمەندێکی ئێشکگر وەڵامی تەندروستی ڕاپەڕین دەداتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لیژنەکەی تەندروستی بێ گوێدانە هۆکارەکان، ڕاستەوخۆ کەوتووەتە سزا بەخشینەوە، لە کاتێکدا کێشەکە لە سیستمی کارکردنی خودی بەڕێوەبەرایەتییەکەدایە.

 

سەنتەری تیشک بە بەڵگە و دۆکیومێنتەوە ئاشکرای دەکات، کارمەندی ئیشکگر تەنیا 11 خولەک دوای تەلەفۆنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە ناو سەنتەرەکەدا ئامادە بووە، بەڵام دواکەوتنەکە بەهۆی ئەوە بووە کە فریاکەوتن زۆر درەنگ تەلەفۆنی بۆ کارمەندەکە کردووە، چەندین جارە نەخۆش دەنێردرێت بەبێ ئەوەی کارمەندی ئەوان ئاگادار بکرێتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری تیشک هاتووە، ماوەی دە ساڵە نەتواندراوە ئامێری سی تی سکان بۆ فریاکەوتنی ڕانیە دابین بکەن و خەڵکی دەڤەرەکەیان ڕووبەڕووی سەرئێشە کردووەتەوە.

 

لە کۆتایی دا سەنتەری تیشک ئاشکرای کردووە، داواکاری کارمەندانتان بۆ دابینکردنی ژووری مانەوە و خواردن پشتگوێ خستووە، هەروەها چاکنەکردنەوەی ئامێری سی تی سکانی قەڵادزێ بۆ ماوەی 6 مانگ کە وایکردووە نیوەشەوان نەخۆش بە ئامبولانس بهێنرێتە.

23 حوزەیران 2026 23:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026