پایتەخت

یاریزانێکی لەشجوانی کورد لە لێواری مەرگدایە

یاریزانێکی لەشجوانی کورد لە لێواری مەرگدایە
کورتە

ورده‌كاریی ئه‌و یاسایه‌ی ژیانی په‌نابه‌رێكی كوردی كرده‌ دۆزه‌خ

چالاکوانانی بواری مافی پەنابەران داوایەکی بەپەلە ئاراستەی حکومەتی ئوسترالیا دەکەن بۆ ڕزگارکردنی پەنابەرێکی کورد بە ناوی حاتەم یەکتا.

 

ماڵپه‌ری هاوپەیمانیی چالاکیی پەنابەران بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ حاتەم یه‌كتا کە تەمەنی 36 ساڵە و په‌نابه‌رێكی كورده‌، لە ساڵی 2013ـەوە ڕەوانەی دوورگەی مانووس کراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی پارادایس لە پۆرت مۆرسیبی لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر مەترسیداردایە.

 

ئایان ڕینتوڵ، وتەبێژی هاوپەیمانیی چالاکیی پەنابەران، داوا لە حکومەتی کارکەری ئوسترالیا دەکات بەرپرسیارێتیی ژیانی ئەم پەنابەرە بگرێتە ئەستۆ و بە پەلە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بیگوازێتەوە.

 

چالاکوانان دەڵێن: حاتەم یەکێکە لەو 10 بۆ 12 پەنابەرەی کە بەهۆی مامەڵەی خراپ لە کەمپەکاندا، تووشی نەخۆشیی دەروونیی سەخت بوون و توانای بڕیاردانیان نەماوە.

 

پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئەگەری هەیە تەنها چەند مانگێکی کەم لە ژیانیدا مابێت، چونکە باری جەستەیی و دەروونیی بە شێوەیەکی ترسناک تێکچووە. حاتەم پێشتر یاریزانی لەشجوانی بووە، بەڵام ئێستا بەهۆی نەخۆشی و مانەوەی بۆ ماوەی 4 مانگ لە نەخۆشخانە، کێشی جەستەی بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە.

 

لە ساڵی 2019 بڕیاری گواستنەوەی بۆ ئوسترالیا بۆ درابوو، بەڵام دواتر بەهۆی گۆڕانکاری لە یاساکاندا، بڕیارەکە هەڵوەشایەوە

22 حوزەیران 2026 17:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026