فەرنسا دەکوڵێت و قوتابخانەکان دادەخرێن
مەترسی گەورە: چۆن گەرما ژیانی خەڵکی فەرەنسا دەخاتە مەترسییەوە؟
شه‌پۆلێكی چڕی گه‌رما وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه و له‌ئێستادا وڵاتی فه‌ره‌نسا گه‌رمترین ڕۆژه‌كانی خۆی له‌مساڵدا تۆمار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی کەشناسی میتیۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما لە باشووری ڕۆژئاوای شاری بۆردۆ بۆ 43 پلەی سەدی و لە پاریس بۆ 39 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه له زاری ژماره‌یه‌ك پێشبینیكاری كه‌شناسییه‌وه هۆشداری دا كه پلەکانی گەرما هاوشێوه‌ی شەپۆلی گەرمای ساڵی 2003 ده‌توانێت جیدی و به‌هێز بێت، كە بەهۆیەوە نزیکەی 15,000 کەس لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە ئەنجامی ئەم شەپۆلە گەرمایە، زیاتر لە 800 قوتابخانە لە کۆی 60,000 قوتابخانەی وڵات داخراون، هەروەها 1,800 قوتابخانەی دیکە کاتەکانی خوێندنیان کەم کردووەتەوە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هەفتەی ڕابردوو ده‌یان قوتابخانەی ئه‌و وڵاته پێشنیارییان بۆ دایک و باوکان کردبوو کە منداڵەکانیان لە ماڵەوە بهێڵنەوە،چونكه پلەی گەرمی لە پۆلەکاندا گەیشتبووە 32 پلەی سەدی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی هاوین بوو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق. له ئێستاشدا له زۆرینه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌شێك له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و ڕێنمایی خۆپارێزی به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن.