پایتەخت

کەشتیوانە ئاسمانیەکەی ئەفغانستان کۆچی دوایی کرد

کەشتیوانە ئاسمانیەکەی ئەفغانستان کۆچی دوایی کرد
کورتە

ژیانێکی پڕ لە داستان: چیرۆکی یەکەم کەشتیوانی ئاسمانی ئەفغانستان

تا کە کەشتیوانی ئاسمانی وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی نە خۆشیی درێژخایەنەوە لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی دەکات.

 

کەناڵی ئەفغانی "تۆلۆ نیوس" هەواڵی کۆچی دوایی عەبد ئل ئەحەد مۆمەند، تا کە کەشتیوانی ئاسمانی وڵاتەکە بەهۆی نەخۆشی ژێرپەنجە لە تەمەنی 67ـساڵی ڕاگەیاند.

 

مۆمەند، ساڵی 1978 لە یەکێتی سۆفیەت دەستی بەخوێندن کردوە و ساڵی 1987 لە ئەکادیمیای گاگارینی هێزی ئاسمانی دەرچووە، یەکەم گەشتی ئاسمانی  لە ساڵی 1988 لەگەڵ یەکێتی سۆفیەت بۆ وێستگەی ئاسمانی میری ڕووسی بوو،  ناوبراو  ئاڵای ئەفغانستان و کۆپیاک لە قوڕئانی پیرۆزی لەگەڵ خۆی برد و بۆ ماوەی 9 ڕۆژ لە وێشتگەکە مایەوە.

 

مۆمەند لە کاتی گەشتەکەیدا، وێنەی زەوییە ئەفغانستانییەکانی لە بۆشایی ئاسمانەوە گرتووە، دوای گەڕانەوەی نازناوی پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتی پێبەخشرا، هەروەها نازناوی پاڵەوانی کۆماری دیموکراتی ئەفغانستان (١٩٨٨)، فەرمانی ئەفغانی بۆ خۆری ئازادی (١٩٨٨) و مەدالیای ڕووسی بۆ شایستەیی لە گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمان (٢٠١١) وەرگرتووە.

22 حوزەیران 2026 17:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026