پایتەخت

کۆتاییهاتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان ڕاگه‌یه‌ندرا

کۆتاییهاتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان ڕاگه‌یه‌ندرا
کورتە

حزبوڵڵا و ئیسرائیل؛ ڕێککەوتنێکی له‌ناكاو و ئاگربەستێکی دەستبەجێ

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێی لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا بڵاوکردەوە، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت هەموو جۆرە هێرشێک بوەستێنرێت.

 

ئه‌مڕۆ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لوبنان لە مەترسیدارترین قۆناغی مێژووییدایە و ڕایگەیاند کە پڕۆژەی لەناوبردنی حزبوڵڵا شکستی هێناوە، هەروەها جەختی کردەوە کە بارودۆخی وڵاتەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش 2ی ئاداری ئەمساڵ.

 

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئاشکرای کرد کە تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 47 کەس کوژراون و 97 کەس بریندار بوون، بەمەش کۆی ژمارەی قوربانییان لە سەرەتای مانگی ئادارەوە گەیشتە 3980 کوژراو و 12001 بریندار.

 

ئەم گرژییانە کاریگەرییان لەسەر کایەی دیپلۆماسیش هەبوو، بەجۆرێک کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا هەڵوەشایەوە.

 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێش ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دیمانەیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NBC News ڕایگەیاند، کە ڕۆژی هەینی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە کردووە و داوای لێ کردوون ئاگربەست لەگەڵ گرووپی حزبوڵڵای لوبنانی قبوڵ بکەن.

 

ترەمپ لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل وتی: هەندێک جار پێویستە مرۆڤ هێور بێتەوە و ژیرانە بیر بکاتەوە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ تاران داوا دەکات گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە و مەرجی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە هەموو بەرەکان، لابردنی گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران گۆڕیوە.

19 حوزەیران 2026 23:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026