پلانە نوێیەکەی نەتانیاهۆ بۆ لوبنان ئاشكرا بوو
ئیسرائیل پەیامێکی توندی ئاڕاستهی بەیرووت و تاران كرد؛ پاشەکشە ناكهین.
دووباره نەتانیاهۆ ئهمریكای هاوڕێی بێ هیوا كرد و مانهوهی سوپای وڵاتەکەی لەو ناوچانەی باشووری لوبنان کە بە ناوچەی دابڕاوی ئەمنی ناسراون ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل ڕایگهیاند، مانەوەی هێزەکانیان لەو ناوچانەدا بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل پێویستییەکی حەتمییە و تا ئەو کاتەی بارودۆخی ئەمنی بخوازێت لەوێ دەمێننەوە.
لە بەرامبەردا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەکات و پێداگری لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی لوبنان و جێبەجێکردنی ئاگربەست دەکاتەوە وەک مەرجێکی سەرەکی ڕێککەوتنەکان.