پایتەخت

مەرجە 5 خاڵییەکەی تاران بۆ واشنتن ئاشكرا بوو

مەرجە 5 خاڵییەکەی تاران بۆ واشنتن ئاشكرا بوو
کورتە

بۆچی کۆبوونەوەی سویسرا هەڵوەشایەوە؟ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵام دەداتەوە

تاران مەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی نوێ و ئاگربه‌ست ئاشکرا دەکات.

 

ئه‌مرۆ ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی سویسرا لەگەڵ ئەمریکا، بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی پێنج خاڵی سەرەکی لە لێکتێگەیشتننامە 14 خاڵییەکەی نێوانیان.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، لێکتێگەیشتنەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی واژۆ کراوە، بۆیه‌ لە ئێستادا کۆبوونەوەی سویسرا کارێکی بەپەلە نییە.

 

بەپێی وتەی به‌قایی، تاران مەرجی داناوە کە دەبێت خاڵەکانی (1، 4، 5، 10، 11) جێبەجێ بکرێن، کە بریتین لە وەستاندنی شەڕ لە هەموو بەرەکان (بە لوبنانیشەوە)، لابردنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران، ئاسانکاری بۆ هەناردەی نەوت، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و دەستپێکردنەوەی مامەڵە بانکییەکان.

 

ئەم هەڵوێستەی تاران لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان چڕ بوونەتەوە و تەنها لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا 47 کەس کوژراون، ئەمەش جێبەجێکردنی خاڵی یەکەمی ڕێککەوتنەکە کە ئاگربەستە، خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

 

19 حوزەیران 2026 19:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026