سویسرا؛ کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا و ئێران هەڵوەشایەوە
هەموو زانیارییەکان دەربارەی تێکچوونی دیداری سویسرا لێرە بخوێنەرەوە
وهزارهتی دهرهوهی سویسرا، ههڵوهشاندنهوهی كۆبوونهوهی نێوان نوێنهرانی ئهمریكا و ئێرانی له وڵاتهكهی ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند، کە ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیار بوو ڕۆژی هەینی لە نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران لە جنێف بەڕێوەبچێت، هەڵوەشایەوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کۆشکی سپی ڕایگەیاند گەشتەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی کێشەی لۆجستییەوە ئەنجام نادرێت.
بڕیار بوو ئەم دیدارە ببێتە سەرەتای مۆڵەتێکی 60 ڕۆژە بۆ دەستپێکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات.
بهپێی ڕاپۆرته نێودهوڵهتییهكان و ئاژانسه جیهانییهكان، تاران داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی کردووە، چونکە دەیەوێت پێش هەموو شتێک نیشانە کردارییەکانی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکە لەلایەن واشنتنهوه ببینێت.