خورماتوو؛ منداڵێك لە پڕۆژەی ئاودا خنکا
کورتە
چیرۆکی خەمناکی ئەو شوانەی بەیانی ئەمڕۆ نەگەڕایەوە
لە قەزای خورماتوو، ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ.
ئهمڕۆ منداڵێك کە لە نەتەوەی عەرەبە و پیشەی شوانی ئاژەڵ بووە، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی کەوتووەتە ناو پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خورماتوو و خنکاوە.
دوای ڕووداوەکە، تەرمەکەی لە ناو ئاوەکە دەرهێنراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە پزیشکی و یاساییەکان.