پۆلیسی هەولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند، کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوکی خۆی کوشتووە و برایەکیشی بریندار کردووە.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، تۆمەتبار (م. س. م) تەقەی لە باوکی کردووە بەناوی (سەفیر موراد سابیر) و لە ئەنجامدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. هەروەها برایەکی تۆمەتبارەکە بەناوی (میران سەفیر موراد) بریندار بووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو، کاتژمێر 1:30 لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ڕوویداوە.

 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە توانیویانە لە کاتێکی پێوانەیی کورتدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ بکەنەوە تا ڕێکارە یاساییەکانی لەبەرانبەر بگیرێتە بەر.