کەشناسی هۆشداریی لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەدات
هۆشدارییەکی بەپەلە لە شارەزایانی کەشناسییەوە بۆ هاووڵاتییان گهیشت و لێرهوه ڕێنماییهكان بخوێنهرهوه.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم و شارەزایانی کەشوهەوا نوێترین پێشبینییەکانیان بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویكردهوه، كه ئەمڕۆ هەینی 19-6-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، بە جۆرێک لە هەولێر و چەمچەماڵ دەگاتە 42 پلەی سیلیزی.
بهپێی بڵاوكراوهكه، بۆ سبەی شەممە 20-6-2026، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە و لە هەولێر دەگاتە 44 پلە، لە کاتێکدا لە ئیدارەی گەرمیان پلەی گەرما لە نێوان 46 بۆ 47 پلە دەبێت.
لهلایهكی دیكهوه، ههڤاڵ سهدیق، شارهزای كهشناسی هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە کاتژمێر 10ی بەیانی تاوەکو عەسر، کە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی هەیە، بۆیە ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکرێت ئاو زۆر بخورێنەوە و کڵاو و چاویلکە بەکاربهێنن.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە نیوەڕۆی سبەیەوە خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە 45 بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کە مەترسی تەپوتۆز و ئاگرکەوتنەوەی لێ دەکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم شەپۆلە گەرمایە تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.