پایتەخت

بڕیارێک لەسەر دکتۆر عەبدولـلەتیف درا

بڕیارێک لەسەر دکتۆر عەبدولـلەتیف درا
کورتە

سەبارەت بە دۆسیەی ڕێبەری ڕەوتی سەلەفییەکانی کوردستان، وردەکاریی نوێ لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە بڵاودەکرێتەوە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بەدواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانە دەکات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بڵاوبوونەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ڕۆژی پێنجشەممەه‌وه‌ لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە بە چاودێری داواکاری گشتی پێکهێنراوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان.

 

زانکۆی سلێمانی جەختی کردووەتەوە کە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە بەردەوام دەبێت و هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک هەبێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەکرێت.

 

هەروەها بەڵێن دراوە کە ئەنجامی کۆتایی لێژنەکە بە شێوەیەکی شەفاف بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێتەوە.

 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان لە په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، كه‌ ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندانەی لە دژی بڵاو دەکرێنەوە ناڕاستن و لە ڕووی شەرعی و یاساییەوە هیچ بنەمایەکیان نییە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌نگ و ڤیدیۆی دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد له‌گه‌ڵ 'ئافره‌تان' بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و تۆمه‌تی 'ئه‌خلاقی' ده‌درێته‌ پاڵ.

 

19 حوزەیران 2026 20:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026