نهێنی ڕێككه‌وتنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشت
ترەمپ: بۆ ڕزگارکردنی ئابووری جیهان لەگەڵ ئێران ڕێککەوتم
تره‌مپ قسه‌ی نوێی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه پێیوایه جه‌نگی ئێران نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە شەڕی ئێران دەسەڵاتەکانی کەم نەکردووەتەوە و هێشتا هێزی بێسنووری هەیە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تەنها بۆ ڕێگری‌کردن لە قەیرانی ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لێکتێگەیشتننامەکەی واژۆ کردووە، ئەگەرنا ئێرانی بەتەواوی تێکشکاندووە.
هاوکات، جەی دی ڤانس، جێگری تره‌مپ گەشتەکەی بۆ سویسرا دواخست کە بڕیاربوو بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بێت. ئەگەرچی کۆشکی سپی دەڵێت هۆکارەکەی لۆجستییە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی تێکچوونی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بێت.
پێشتر تره‌مپ گوتبووی: ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن تێكبچێت، جێگره‌كه‌م تاوانباره. له به‌رامبه‌ردا ڤانس له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی: قسەکانی ترەمپ لەسەر خەتابارکردنی من تەنها گاڵتە بووە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێستا پارتی کۆمارییەکان لەسەر ئەم ڕێککەوتنە دابەشبوونە و ڤانس لە هەوڵی قایلکردنیاندایە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.