مۆڵەتی زێڕین بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات
مژدە بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات؛ جەژن لە ناو خانەوادەکانتان بن.
خوێندنی باڵا مۆڵەت دەداتە ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، تا بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.
ئهمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی ئەو قوتابییانە دەرکرد کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، تا ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەر ببەن.
بەپێی بڕیارەکە، قوتابییان دەتوانن لە ڕێکەوتی 21-05-2026 تا 04-06-2026، واتە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە مەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی قوتابییان، ئەو ماوەیەی کە لە هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوەی فەرمیی خوێندنەکەیان لە دەرەوە بۆ هەژمار دەکرێت.