سێ ئامۆزا لە کاتی مەلەکردندا خنکان
چیرۆکی دڵتەزێنی سێ منداڵەکەی نەینەوا و وردهكاریی ڕووداوهكه
سێ منداڵ کە ئامۆزای یەکترین، لە کاتی مەلەکردندا لە گۆمێکی ئاوی نزیک ڕووباری دیجلە لە ناحیەی مەحەلەبیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا خنکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەرگری شارستانی نەینەوا، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵاندایە. کەسوکاری قوربانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە منداڵەکان پێشتر بەڵێنیان دابوو نەچنە شوێنە قووڵەکان، بەڵام هەر سێیانیان پێکەوە لە ناو ئاوەکەدا گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە تەندروستییەکانی مووسڵ پشتڕاستیان کردەوە کە تەرمەکان دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.