شهقامێكی سهرهكی كهربهلا به ناوی ههڵهبجه كرا
مهرگی ڕوقییه و دروستبوونی پردێكی مرۆیی له نێوان دوو پارێزگا.
پارێزگاری کەربەلا، بڕیاری دا یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی سەنتەری پارێزگای کەربەلا بە ناوی هەڵەبجەوە بناوێت.
ئهمڕؤ ئەندازیار نەسیف جاسم ئەلخەتابی، پارێزگاری كهربهلا ڕایگهیاند، كه ئەم بڕیارە وەک پێزانینێکە بۆ هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانەی خەڵکی هەڵەبجە و هاوسۆزییان لەگەڵ خەڵکی کەربەلا.
ئەم هەنگاوەی پارێزگاری کەربەلا دوای ئەوە هات کە خەڵکی هەڵەبجە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بە بەردەوامی و بە شەو و ڕۆژ خەریکی گەڕان بوون بەدوای تەرمی کچێکی گەشتیاری 11 ساڵان بە ناوی ڕوقییە کە خەڵکی کەربەلا بوو.
ڕوقییە 11 ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ گەشت سەردانی سەیرانگای ئەحمەدئاوای کردبوو، بەڵام لە ئاوی چەمی زەڵمدا خنکا. دوای هەوڵێکی زۆر و چڕی تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکە، نیوەڕۆی 17ی حوزەیرانی 2026 تەرمەکەی لە قووڵایی ئاوەکەدا دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
ئەم هاوسۆزییە گەورەیەی هەڵەبجەیییەکان دەنگدانەوەی زۆری لە کەربەلا هەبوو، هەر بۆیە لە 19 حوزەیران 2026 بڕیاری ناونانی شەقامەکە وەک هێمایەک بۆ ئەم برایەتی و مرۆڤدۆستییە ڕاگەیەندرا.