ڕوونکردنەوەی نوێی دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد له‌باره‌ی ڤیدیۆ و ده‌نگه‌كانه‌وه
دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد هۆشدارییەکی توند دەدات: چاوەڕێی تۆڵەی خودا بن.
دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەو دەنگۆیانە بڵاودەکاتەوە کە ئاڕاستەی کراون.
ئه‌مڕۆ دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان لە په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، كه ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندانەی لە دژی بڵاو دەکرێنەوە ناڕاستن و لە ڕووی شەرعی و یاساییەوە هیچ بنەمایەکیان نییە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم هەوڵانە نابنە ڕێگر لە بەردەوامبوونی کار و پەیامەکانی و ئەو کەسانەشی بە چەواشەکار ناوبرد کە لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چاوەڕێی تۆڵەی خودا بن بۆ ئەو کەسانەی پیلان دەگێڕن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌نگ و ڤیدیۆی دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد له‌گه‌ڵ 'ئافره‌تان' بڵاوده‌كرێته‌وه و تۆمه‌تی 'ئه‌خلاقی' ده‌درێته پاڵ.