پایتەخت

گەڕانەوە بۆ شەڕ یان ئاشتییەکی کاتی؟

گەڕانەوە بۆ شەڕ یان ئاشتییەکی کاتی؟
کورتە

واشنتن بە مەرجی داماڵینی ئەتۆمی و لەژێر هەڕەشەی جەنگ، لاپەڕەیەکی نوێی لەگەڵ تاران هەڵدایەوە.

دوای 4 مانگ لە پێکدادانی سەربازیی و گرژیی تووند، ئیدارەی ئەمریکا قۆناغێکی نوێی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێکرد و وەزیری جەنگی ئەمریکاش پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئێران دەکات. 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامێکی تووندی ئاڕاستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران پابەندیی بەڵێنەکانی نەبێت، بژاردەی دەستپێکردنەوەی جەنگ لەسەر مێزەکەیە، هیگسێس جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی ترەمپ لەم هەنگاوە، دڵنیابوونەوەیە لەوەی تاران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و گوتی: "مانەوەی هێزەکانمان و بەردەوامیی هاوکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنها بەستراوەتەوە بە ئاستی جێبەجێکردنی ئەم یاداشتنامەیەوە."

 

سەبارەت بە ئاسایشی دەریایی، وەزیری جەنگی ئەمریکا ستراتیژییەکی نوێی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا چیتر بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی پشتی بە گەرووی هورمز نەبەستووە، هیگسێس گوتیشی: "هورمز ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتی گرنگە، بەڵام ئەو دەوڵەتانەی سوودی لێ دەبینن، دەبێت خۆیان بەرپرسیارێتی پاراستن و پاککردنەوەی بگرنە ئەستۆ و لەو پێناوەدا بجووڵێنەوە."

 

دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری، لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە کۆشکی ڤێرسای لە فەرەنسا، یاداشتی ڕێککەوتنێکی نوێیان لەگەڵ تاران واژۆ کرد؛ ڕێککەوتنێک کە بە گوتەی بەرپرسانی پنتاگۆن، بەرهەمی گوشارە سەربازییەکان و بۆردوومانە چڕەکانی واشنتن بووە.

18 حوزەیران 2026 20:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026