پایتەخت

مانگی ڕابردوو نزیکەی 6 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە

مانگی ڕابردوو نزیکەی 6 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە
کورتە

چۆن بەغداد پێشەنگی گرتووە لە هاوسەرگیری و جیابوونەوە؟

ئەنجوومەنی دادوەریی باڵای عێراق ئاماری فەرمی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەی بۆ مانگی 5ی ڕابردوو بڵاوکردەوە، کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

بەپێی ئامارەکان، لەو مانگەدا 29,491  گرێبەستی هاسەرگیری تۆمارکراون، لە بەرامبەردا  5,829 حالەتی جیابوونەوە هەبووە، ناوچەی ڕەسافە لە بەغدادی پایتەخت زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تێدا تۆمارکراوە، بە شێوەیەک کە 4,542 هاوسەرگیری و 1,244 جیابوونەوەی بەخۆوە بینیوە، لەبەرامبەردا پارێزگای قادسیە کەمترین ڕێژەی تۆمارکردووە، بە تۆمارکردنی 1,044 هاوسەرگیری و 256 حاڵەتی جیابوونەوە.

18 حوزەیران 2026 20:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026