پایتەخت

کۆتایی بە بوونی دوکانی کحول لە نێو ماڵاندا هێنرا

کۆتایی بە بوونی دوکانی کحول لە نێو ماڵاندا هێنرا
وێنه‌: ژیری ده‌ستكرد
کورتە

چیتر لە چەقی شاردا نابێت؛ شوێنە نوێیەکانی فرۆشتنی مەشروب ئاشکرا بوون

بەپێی نووسراوێکی فەرمی پارێزگاری سلێمانی و پاڵپشت بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە نێو چەقی شاری ڕانیەدا درا.

 

ئه‌مڕۆ کارزان سلێمان، سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی ڕانیە  به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، ئەم بڕیارە تەنیا نێو شار دەگرێتەوە، چونکە ئەو شوێنانە تەنیا مۆڵەتی گەشتوگوزارییان هەیە و ڕێگە نادرێت لەو گەڕەکانەی هاووڵاتییانی لێ نیشتەجێن دوکانی مەشروب هەبێت.

 

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە چیتر هیچ دوکانێکی لەو شێوەیە لە نێو شاردا نامێنێت و هەموویان دەگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی شار.

19 ئایار 2026 13:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026