مهسرور بارزانی كۆتایی به كێشهی گهنمی جووتیاران هێنا
مەسرور بارزانی و گەنمی جووتیاران؛ کۆتایی بە نیگەرانییەکان هات
بۆ پاراستنی ڕەنجی جووتیاران و ساغکردنەوەی ئەو گەنمەی لە دەرەوەی پلانی سایلۆکان دەمێنێتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە گەنمەکە بكڕدرێتهوه و هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت.
ئهمڕۆ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت، لەو بڕەش 292 هەزار تۆنی لە چوارچێوەی پلاندایە بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، هەروەها 108 هەزار تۆنەکەی دیکە لە دەرەوەی پلاندایە و بە نرخی 500 هەزار دینار وەردەگیرێت.
وەزارەتی بازرگانی هۆشدارییەکی توند دەداتە جووتیاران لەبارەی کوالێتی گەنمەکەیان. بەپێی بڕیاری نوێ، هەر جووتیارێک گەنمی تێکچوو، بۆن لێهاتوو، یان مێش و ئەسپێ لێدراو بهێنێتە سایلۆکان، بۆ ماوەی 2 ساڵ ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و لە ڕادەستکردنی بەرهەمەکەی بێبەش دەکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووه و بۆ یەکەمجاره به سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی گهنم له جووتیاران وهردهگیرێت. جووتیاران دەبێت لە کاتی تۆمارکردنی نۆرەی ئەلیکترۆنیدا زانیارییەکان بە وردی بنووسن، چونکە هەر کەم و کورتییەک لە ناوی شۆفێر یان ژمارەی بارهەڵگر ڕێگری لە چوونەژوورەوەیان دەکات.
دابەشکاریی بڕی گەنمەکە بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دیاری کراوە: سلێمانی 150 هەزار و 209 تۆن، هەولێر 122 هەزار و 680 تۆن، دهۆک 116 هەزار و 83 تۆن، و هەڵەبجە 11 هەزار و 28 تۆن. لە ناوچەی گەرمیان بەهۆی زوو پێگەیشتنی گەنم، پڕۆسەکە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، سایلۆی گەرمیان ڕۆژانە توانای وەرگرتنی زیاتر لە 1000 تۆن گەنمی هەیە لەو جووتیارانەی کە پێشوەختە بە ئۆنلاین نۆرەیان گرتووە.
جێگهی ئاماژهیه، بە بڕیار و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمساڵیش هاوشێوهی ساڵی ڕابردوو پلانێکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی تەواوی بەرهەمی گەنمی جووتیاران جێبەجێ دەکرێت. سەرۆکی حکومەت لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپاردووە تاوەکو ئەو بڕە گەنمەی لە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی سایلۆکان دەمێنێتەوە، لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت بۆ ئەوەی ڕەنجی جووتیاران بەفیڕۆ نەچێت و بەرهەمەکانیان بە نرخێکی گونجاو ساغ ببێتەوە.
ههروهها لەسەر ڕاسپاردەی مهسرور بارزانی، دەستەی وەبەرهێنان دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەو کۆمپانیایانە کردووەتەوە کە ئارەزووی هەناردەکردنی گەنمی هەرێم دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش تەنها 7 ڕۆژ مۆڵەت لەبەردەم کۆمپانیاکاندا هەیە.
ئەم پلانە گشتگیرەی مەسرور بارزانی ئامانجی ئەوەیە پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ بکات و دڵنیایی بداتە جووتیاران کە تەواوی بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا ساغ دەکرێتەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، وەزارەتی کشتوکاڵی کوردستان له بهرامبهر بڕیارهكهی عێراق بۆ وهرگرتنی '400 ههزار تۆن گهنمی جووتیارانی كوردستان' داوای كردبوو، كه لانیكهم ملیۆنێک و 250 هەزار تۆن گەنم وەربگیردرێت.