لە ههولێر بەهۆی دەنگی مۆلیدەوە هاووڵاتییەک کوژرا
لە دەنگی مۆلیدەوە بۆ دەنگی فیشەک؛ پیاوێكی 60 ساڵان لهلایهن خاوهن كافتریایهكهوه لهسهر دهنگی مۆلیده كوژرا.
شەوی ڕابردوو لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان بە فیشەک کوژرا. ڕووداوەکە لە ئەنجامی دروستبوونی کێشەیەک بووە لەنێوان خاوەن کافتریایەک و دانیشتوویەکی گەڕەکەکە لەسەر دەنگی مۆلیدەی کارەبا.
بەپێی زانیارییەکان، کافتریاکە لەناو گەڕەکێکی نیشتەجێبووندایە و بەهۆی بێزاربوونی لە دەنگی مۆلیدەکە، ئەو هاووڵاتییە داوای کوژاندنەوەی کردووە. دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەنێوانیاندا، خاوەن کافتریاکە تەقەی لە پیاوە تەمەن 60 ساڵانەکە کردووە و بە سەختی برینداری کردووە.
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە پیاوەکە دواتر لەلایەن کوڕەکەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە. لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوامن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرانبەر بگیرێتەبەر و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.