لاهور تاڵهبانی قهناسی بۆ پاڤێڵ تاڵهبانی دانهناوه
دڵسۆز زەنگەنە، ئەندامی بەرەی گەل زانیاری نەبیستراو لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای لاهور تاڵەبانی ئاشکرا کرد.
لاهور تاڵەبانی، بردنی قەناس بۆ نزیک دهباشان و هەوڵی تیرۆرکردنی 'پاڤیڵ تاڵەبانی' ڕەت دەکاتەوە، بەشداربوویهکی دادگاییهكه وردهكاریی نوێ و لهبارهی بهرێوهچوونی دانیشتنەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دڵسۆز زەنگەنە، ئەندامی بەرەی گەل بە پایتەخت میدیای راگەیاند، پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی لە دانیشتنەکە داوایان کرد کەیسەکە ڕەوانەی هەولێر بکرێت، هەروەها لاهور تاڵەبانی لە نێو دادگادا چەند تۆمەتێکی ڕەت کردەوە.
دڵسۆز زەنگەنە سەبارەت بە گوتەکانی لاهور تاڵەبانی لە نێو دادگا دەڵێت: کاک لاهور هەقی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، گووتی بە دۆشکە هاتوونەتە سەر لالەزار هەر بۆیە بەرگری لە خۆمان و هێزەکانمان و چاودێری ناوچەکەی کردووە.
ئەو ئەندامەی بەرەی گەل سەبارەت بە ڕاگرتنی قەناس لە نزیک دەباشان باسی لهوهكرد، لاهور تاڵهبانی ئهو تۆمهتانهی ڕەت کردەوە و گوتی: هیچ کەسێك بۆ چاودێری ئەم شوێنە لهلایهن ئێمهوه نهنێردراوه.
ئهمه دوای ئهوه دێت، دوای دەستگیرکردنی برازاکانی جەلال تاڵەبانی، ڤیدیۆی دانپێداندراوی گیراوانی لالەزار لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت؛ قەناس بەدەستێک لە باڵەخانەیەکی نزیکی دەباشان، بۆ هەوڵی تیرۆرکردن ڕۆژانه چاودێری پاڤێڵ تاڵەبانی کردووە.