وردەکاری پچڕانی ئینتەرنێت لە کوردستان گهیشت
بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 هێڵی ئینتەرنێت دەبڕدرێت و چەند شوێنێک لەم بڕیارە بەدەر دەکرێن.
بهیانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەن. وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری داوە بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی گزی، ڕۆژانە بۆ ماوەی 1 کاتژمێر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان ڕابگرێت.
ئهمڕۆ دیلان رهشاد، گوتهبێژی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، بڕینی هێڵەکانی ئینتهرنێت لە کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تا 7:30ـی بەیانی دەبێت و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، کورتەنامە و نامەی وێنەیی دەگرێتەوە.
هەروەها بۆ پایتهخت ئاماژەی بهوهش دا، کە لە 3 تاقیکردنەوەی یەکەمدا ئینتەرنێت نابڕدرێت و ئەم بڕیارە تەنها بۆ ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی دواتر جێبەجێ دەکرێت.
لهلایهكی دیكهوه، دکتۆر جەمال ئەحمەد حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن به نووسراوێكی فهرمی بڕیاری بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەرکردووه. ئەم بڕیارە لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردە بووە و ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی گەیاندن کراوە بۆ ئەوەی لە کاتژمێر 6:30 تا 7:30ـی بەیانی جێبەجێی بکەن.
بهپێی زانیارییهكان، چەند شوێنێکی گرنگ لەم بڕیارە بەدەرکراون و هێڵی ئینتەرنێتیان ناپچڕێت. ئەم شوێنانە بریتین لە فڕۆکەخانەکان، بانکەکان، ئامێرەکانی ATM، سەنتەری زانیاری هەژماری من، داتا سەنتەری پڕۆژەی ڕووناکی و پێوەری زیرەک، لەگەڵ چەند ناوەندێکی دیکەی تایبەت.
ئەم هەنگاوە وەک ساڵانی ڕابردوو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی خوێندکاران دەگیرێتەبەر. وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە کە مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە هەر هەوڵێکی گزیكردن لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکاندا تاوەکو دادپەروەری لە نێوان هەموو خوێندکاراندا پارێزراو بێت.