پارە لەم کەسانە وەرناگیرێت
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرد و لە سزایەکی دارایی خۆش دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاریدا، بە لێخۆشبوونی سزای دارایی لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکانی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەبەر لێکەوتەکانی باروودۆخی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەسەر کەسابەت و گوزەرانی خەڵک و بازرگانی، ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو کەسانە، کە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل و ماتۆسکیلیان هاوردە کردووە.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە دا، بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن، ماوەی یەک ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ کرایەوە و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەریان.