مەترسیدارترین سەرکردەی گرووپێکی مافیای کوژرا
ئەمریکا و ڤەنزوێلا لە ئۆپراسیۆنکی سەربازی هاوبەشدا کۆتاییان بە ژیانی سەرکردەی گرووپێکی مافیا هێنا.
لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەش و کەم وێنەدا، حکومەتی ڤەنزوێلا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتاییان بە ژیانی "هێکتۆر ڕوستەنفۆرد گوێرێرۆ فلۆریس" ناسراو بە "نینیۆ گوێرێرۆ" هێنا، کە سەرکردایەتی گەورەترین گرووپی مافیای نێودەوڵەتی دەکرد.
وەزارەتی ڕاگەیاندنی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی توند لەگەڵ ئەندامانی گرووپی تاوانکاریی ترێن دی ئاراگوا، هێکتۆر فلۆریس کوژرا.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە ترەمپ لە هەمان ڕۆژدا پەردەی لەسەر هێرشێکی ورد و کوشندە لادا بۆ سەر حەشارگەی ئەو سەرکردە تاوانبارە و جەختی کردەوە کە "توانیومانە بە سەرکەوتوویی لەناوی ببەین"، گرووپی "ترێن دی ئاراگوا" کە مەڵبەندەکەی لە ڤەنزوێلایە، وەک یەکێک لە مەترسیدارترین قەوارە تاوانکارییەکانی جیهان پۆلێن دەکرێت.
ئەم گرووپە تۆڕێکی فراوانی لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتی مرۆڤ لە سەرانسەری ئەمریکای لاتین و باکووردا چنیبوو، کوژرانی سەرکردەکەشیان وەک کۆتاییهاتن بە سەردەمێکی ڕەش لە تاوانی ڕێکخراو لە ناوچەکەدا دەبینرێت.