ناوی منداڵان لە پسوولەی خۆراک زیاد دەکرێت
ناوی منداڵانی تەمەن یەک ساڵ تا 12 ساڵ لە پسولەی خۆراک زیاد دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کورستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی زیادکردنی منداڵان بۆسەر پسوولەی خۆراکی ماناگانە ڕاگەیاند، ئەم بڕیارە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین و پارێزگای دهۆک و موسڵ سنووری ماددەی 140 دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵەوە، پرۆسەی زیادکردنی منداڵانی تەمەن 1 بۆ 12 ساڵ لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا دەستی پێکردووە. ئەم هەنگاوە ڕێگە دەدات ئەو منداڵانەی پێشتر ناویان تۆمار نەکرابوو، بەشەخۆراکی مانگانەیان بۆ ببڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بە سێ مەرجی سەرەکی کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە: منداڵەکە دەبێت تەمەنی لە نێوان یەک بۆ 12 ساڵدا بێت و پێویستە منداڵەکە خاوەنی کارتی نیشتمانی بێ، هەروەها دەبێت ئەپڵیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی نوێ بکرێتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین و پارێزگای دهۆک و موسڵ سنووری ماددەی 140 کرد، کە بە زووترین کات لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە ناوی منداڵەکانیان زیاد بکەن، بۆ ئەوەی لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی داهاتوودا بێبەش نەبن و مافە یاسایییەکانیان پارێزراو بێت.