پایتەخت

ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هاتووچۆی ئەم شوێنانە بکەن

ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هاتووچۆی ئەم شوێنانە بکەن
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری نوێ بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەدات.

قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بەردەوامە، هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە خاوەنەکانیان لە سزادان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بڕیارەکان بۆ قەدەغەی سنووردارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکێل لە سەنتەری شاری هەڵەبجە و شوێنە گشتییەکان، تا ئێستا پلانەکە زۆر سەرکەوتووانە جێبەجێ دەکرێ و بە هیچ شێوەیەك ڕێگا نادرێ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ماتۆڕسکێل داخلی ئەو ناوچانە ببن، بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و سزا دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمارکراون ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ماوەیەک لە شەقامە سەرەکییەکان دەمێننەوە و دەبنە هۆی تەسککردنەوەی شەقامەکان، گرفتی هاتووچۆ دروست دەکەن لەم حاڵەتەدا لەلایەن هاتووچۆوە ڕاستەوخۆ سزا دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەوەی توشی سزا و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەت نەبیت باشتر وایە لە پارکینگە تایبەتەکان (گەراج) ڕابگریت بەتایبەت گەر بتەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر جێی بهێڵیت.

14 ئایار 2026 09:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026