پایتەخت

هێنانی بەنزینی دەبە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا

هێنانی بەنزینی دەبە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا
کورتە

هاتووچۆ بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد؛ هێنانەناوەوەی بەنزین بە دەبە قەدەغە کرا

هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێکی بۆ قەدەغەکردنی هێنانەناوەوەی بەنزین بە دەبە لە لایەن ئەو شۆفێرانەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە لایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە تێبینی کرا شۆفێران بەنزین بە دەبە دەهێنن و لەسەر سەقف یان لە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلەکانیاندا دایدەنێن، ئەمەش لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی هاتووچۆدا کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و گەشتیاران، بڕیارەکەیان دەرکردووە، بەپێی ڕێکارە نوێیەکان، سووتەمەنییە زیادەکە لە بازگەکان وەردەگیرێت و لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە پسووڵە دەدرێتەوە بە شۆفێران.

12 حوزەیران 2026 21:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026