هەواڵێکی بەپەلە لەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە ئیمارات
ئیمارات بێدەنگی شکاند؛ ڕاستی گواستنەوەی 3 ملیار دۆلار بۆ ئێران
وڵاتی ئیمارات لهبارهی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتهرز بهیاننامهیهكی خێرای بڵاوكردهوه و ڕاستی بلۆككردنی ملیارهها دۆلاری ئێران ئاشكرا دهكات.
ئهمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئازادکردن یان گواستنەوەی سامانە بلۆککراوەکانی ئێران دەکەن لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات جەختی کردەوە، ئەم زانیارییانە بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستی، هاوکات داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
شایەنی باسە ئێران لە دوای شۆڕشی ساڵی 1979ـەوە بەدەست بلۆککردنی سامانەکانی لە دەرەوەی وڵات دەناڵێنێت، ئەمەش ئابووری ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی فشارێکی دارایی توند کردووەتەوە.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی ئیمارات دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ڕویتەرز و چەند میدیایەکی دیکە باسییان لهوه دهكرد، كه ئەبو زەبی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی 10 بۆ 20 ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران، کە بڕی 3 ملیار دۆلاریان وەک قۆناغی یەکەم دەگوازرێتەوە.