پایتەخت

پرسە داناندرێت

پرسە داناندرێت
کورتە

بنەماڵەی یاد سەرباز بڕیارێکی بەپەلەیان دا

لە دوای 16 ڕۆژ لە دیارنەمانی یاد سەرباز، تەرمەکەی لە پشت گوندی ئێنزێ دۆزرایەوە و بنەماڵەکەی دەڵێن: پرسە دانانێین.

بنەماڵەی یاد سەرباز لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایانگەیاند، لە ئێستادا ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی پزیشکی داد، توێکاری و بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەکەن.

ئاماژەیان بەوە کردووە، کە جارێ پرسە دانانێن و لە ئێستادا هیچ لێدوانێکیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەداوە و هەر هەواڵێک بە ناوی ئەوانەوە بڵاوببێتەوە فەرمی نییە.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی یاد سەربازی تەمەن 3 ساڵان لە دوای 16 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە پشت گوندی ئێنزێ لە بناری قەندیل بە پارچە پارچەکراوەیی دۆزرایەوە.

12 حوزەیران 2026 23:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026