سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ناوەندی گەنجان دەکاتەوە
مەسرور بارزانی گەنجان دەکاتە خاوەن پڕۆژەی خۆیان.
وابڕیارە له مهراسیمێكی شایستهدا، ئهم ئێوارهیه سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی ناوهندی گهنجان بكاتهوه.
ئهمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەدا، ناوەندی گەنجان (Youth Hub) لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
ئامانجی سەرەکی ناوەندەکە دابینکردنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ داهێنان و کاری خۆبەخشی، گەشەپێدانی لێهاتووییەکانی وەک زمان، کۆمپیوتەر و کارسازییە، هاوکات ئەم ناوەندە وەک شوێنێکی کۆمەڵایەتی و فێرکاری، تایبەت کراوە بە گەنجانی تەمەن 15 بۆ 30 ساڵ تاوەکو پەرە بە تواناکانیان بدەن.
ناوەندی گەنجان (Youth Hub) بە هەماهەنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت، وەک پردێک دەبێت بۆ ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار و گۆڕینیان بۆ کەسانی کاریگەر لە کۆمەڵگەدا.