پێشه‌وا هه‌ورامانی دڵنیایی به هاووڵاتییان ده‌دات
گوتەبێژی حکومەت ڕوونکردنەوەی فەرمی لەسەر کێشە تەکنیکییەکان دەدات.
گوته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین و كاره‌با و چه‌ندین پرسی دیكه موژده به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر جۆرە گۆڕانکاری و کێشەیەکی تەکنیکی لە بڕی بەرهەمهێنانی غازدا دروست ببێت، ڕاستەوخۆ کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر کەرتی کارەبا.
هه‌روه‌ها دڵنیایی دا، کە ئەم جۆرە گرفتانە نابنە بابەتێکی درێژخایەن و بە زوویی چارەسەر دەکرێن، چونکە زۆربەی کات کێشەکان تەنیا تەکنیکین.
گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەندین ناوچەدا سیستەمی پێوەر و دابەشکردنی کارەبای ڕێکخستووەتەوە، کە تێیدا هاووڵاتیان بە بەهایەکی کەم و گونجاو، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و لەم سیستەمە نوێیە ڕازین.
به گوته‌ی پێشه‌وا هه‌روامانی، ئامانجی سەرەکی حکومەت لە سەرەتای پرۆسەکەوە ئەوەیە کە کارەبای بەردەوام بۆ تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بکات، بە جۆرێک کە لە ڕووی نرخ و کاتەوە هیچ کێشەیەکیان نەمێنێت.
سەبارەت بە پرسی بەنزینیش ده‌ڵێت: لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان قسەیان کردووە و ئەو کێشە کاتییەی هەیە بەم نزیكانه چارەسەر دەبێت.