هەفتەی داهاتوو بۆ تاران و واشنتن یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
هیچ شتێک لە پڕۆسەی دانوستانەکان نەگۆڕاوە؛ پەیامی نوێی واشنتن بۆ تاران.
دوای شكانی ئاگربه‌ست دووباره چاوه‌كان چوونه‌ته‌وه سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی نوێی ستراتیژی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا، سه‌ره‌رای گه‌شبینی به‌رپرسانی ئه‌مریكی به‌ڵام هیچ ڕۆشناییه‌ك نییه بۆ كۆتایی هێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی 'الحدث' له زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، سەرەڕای پێکدادانە سەربازییەکانی ئەم دواییەی نێوان واشنتن و تاران، هیچ شتێک لە پڕۆسەی دانوستانەکان نەگۆڕاوە و گەیشتن بە ڕێککەوتن هێشتا ئەگەرێکی زۆر نزیکە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ بیر و ڕای تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات و نووسیویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ پێیوایە کە هێرشە تۆڵەسێنەرەوەکان نابنە ڕێگر لەبەردەم واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی CBS له زاری جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا باس له‌وه ده‌كات، دانوستانەکان پێشکەوتنی گەورەیان بەخۆوە بینیوە و ئەمریکا ئێستا لە پێگەیەکی بەهێزدایە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی باش.
جه‌ی دی ڤانس پێشبینی کردووە ئەگەر کارەکان بەم شێوەیە بڕۆن، ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە بکرێت، ئەگەرچیش هەندێک دۆسیەی ئاڵۆز هەن کە ڕەنگە چەند مانگێکی دیکە بخایەنن.
ئەم لێدوانە گەشبینانە لە کاتێکدایە کە شەوی سێشەممە ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە باشووری ئێران بۆردوومان کرد، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئه‌پاچی لە گەرووی هورمز.
لە بەرامبەردا ئێران چەند مووشەک و درۆنێکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە كوه‌یت، بەحرەین و ئوردن کرد، بەڵام هەموویان پێش گەیشتن بە ئامانج تێکشێندران.
سەرەڕای ئەم ئاڵۆزییانە، واشنتن هێشتا پێداگری لەسەر بژاردەی دیپلۆماسی دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی کە لە 28ی شوباتەوە دەستی پێکردووە.