کورد لە مۆندیالی 2026
لە ئەڵمانیاوە تا عێراق؛ کێن ئەو ئەستێرە کوردانەی چاویان لەسەرە لە مۆندیال؟
کورد لە گەورەترین شانۆی تۆپی پێی جیهاندا ڕۆڵێكی گهوره وهردهگرێت و لهم ڕاپۆرتهدا تیشك دهخهینه سهر ئەو یاریزانە کوردانەی لە مۆندیالی 2026دا دەبینرێن.
مۆندیالی 2026 تەنها بۆنەیەکی وەرزشی جیهانی نییە، بەڵکو بۆ هاندەرانی کورد لە سەرتاسەری جیهان تاموچێژێکی تایبەتی هەیە. لەم خولەی مۆندیالدا، چەندین ئەستێرە و یاریزانی بەتوانای کورد بە درێسی هەڵبژاردە جیاوازەکانی جیهانەوە بەشدارن و نوێنەرایەتی ناسنامە و توانای وەرزشیی کورد دەکەن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
لێرەدا ناوی ئەو یاریزانە کوردانە دەخەینەڕوو کە لە ژێر ئاڵای 4 وڵاتی جیاوازدا بەشداریی مۆندیال دەکەن:
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
مانشافت هەمیشە شوێنی درەوشاوەیی ئەستێرە گەورەکان بووە، و لەم مۆندیالەشدا هێرشبەرێكی کورد هێزی پێشەوەی ئەڵمانیا بەهێزتر دەکات:
دینێز ئونداڤ
هەڵبژاردەی تورکیا
هەڵبژاردەی تورکیا دوو یاریزانی بهتوانای كورد له پێكهاتهكهیدا ههیه، کە كاریگهری ڕاستهوخۆیان لهسهر ئاستی یارییهكان دروست دهكهن:
محەممەر زەکی
ئۆزان کاباک
هەڵبژاردەی ئێران
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئهستێره و یاریزانی بهتوای كورد عهلی رهزا توانیویهتی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئێراندا جێگیر بكات و هێزێکی زیاتر به تیمەکە ببهخشێت:
عەلی رەزا بیرانڤەند
هەڵبژاردەی عێراق
بەشێکی گرنگ لە عەقڵیەت و هێزی ئێستای شێرەکانی ڕافیدەین پشت بەو بەهرەمەندە کوردانە دەبەستێت کە چ لە خولی ناوخۆیی و چ لە خولە ئەوروپییەکاندا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن:
ئاکام هاشم
مێرخاس دۆسکی
یوسف ئەمین
ئەیمار شێر
مارکۆ فەرەج
رێبین سولاقە